بڕێک پارە بۆ ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌خانکرا


نەتەوە  |   20:30:52 2018-03-13  |   (234) جار خوێندراوەتەوە

ئاماده‌كارییه‌كان بۆ رێوڕەسمی 30-ەمین ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رده‌وامه‌و وته‌بێژی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانیش به‌رنامه‌ی رێوڕەسمەکەی ئه‌مساڵ ئاشكراده‌كات و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی شه‌هیدانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، "ره‌زامه‌ندی 60 ملیۆن دینار له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ده‌ربڕدراوه‌ بۆ رێوڕەسمەکە".
A+    A-


فوئاد عوسمان وته‌بێژی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان رایگه‌یاندووە: "ئه‌مڕۆ دوا كۆبوونه‌وه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕێوه‌چووەو لیژنه‌ تایبه‌ته‌كانیش دوا راپۆرتی خۆیان خستۆتە‌ڕوو".

 

لەو رووەشەوە بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی-ی وتووە: "لیژنه‌ی دارایی ئه‌و پاره‌یه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون ره‌زامه‌ندیی بۆ وه‌رگرتووه‌ له ‌حكومه‌تی هه‌رێم و 80%ی‌ پاره‌كه‌ وه‌رگیراوه‌و به‌گوێره‌ی ده‌رخسته‌ خه‌رج ده‌كرێت".

 

لەبارەی پرۆگرامی رێوڕەسمەکەشەوە دەڵێت: " بڕیاردراوه‌ سێ وتارو چالاكییه‌كی هونه‌ری پێشكه‌ش بكرێت و هاوكات دیبه‌یتێكیش له ‌زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ تایبه‌ت به ‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و شوێنەواری به‌ركه‌وتنی چه‌كی كیمیایی له ‌هه‌ڵه‌بجه‌ پێشكه‌ش بكرێت و تاجه‌گوڵینه‌ش له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدان داده‌نرێت".

 

مه‌زهه‌ر عومه‌ر-یش وەک نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی رێوڕەسمەکە دەڵێت: "بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ره‌زامه‌ندیی لەسەر ده‌ربڕیوه‌  60 ملیۆن دیناره‌".
















زۆرترین بینراوەکان