هاوسه‌رۆكی نوێی هه‌ده‌په‌ حكومه‌تی توركیا له‌ عه‌فرین بە داگیركه‌ر وەسف دەکات


نەتەوە  |   20:13:55 2018-03-13  |   (193) جار خوێندراوەتەوە

هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په‌ رایگەیاند ئەو کارەی تورکیا لە عەفرین دەیکات، داگیرکارییە و هەمان کاری ئیسرائیلە کە لە غەززە دەیکات.
A+    A-


سه‌زای ته‌مه‌للی لە وتەیەکیدا کە لە کۆبوونەوەیەکی پارتەکەیدا لەبارەی لەشکرکێشی تورکیاوە بۆ سەر عەفرین پێشکەشی کرد، حکومەتی تورکیای بە داگیرکەر لە عەفرین وەسفکردو دەڵێت: "ئێوە‌ به‌ ناردنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی "سوپای ئازاد"، ئارامی تێكده‌ده‌ن.

 

ماوه‌ی 53 رۆژه‌ عه‌فرین بۆمباران ده‌كرێت، به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ده‌ڵێن: ئێمه‌ داگیركه‌ر نین. ئیسرائیل-یش بۆ غه‌ززه‌ هه‌مان شت ده‌ڵێت، به‌ڵام غه‌ززه‌ی داگیركردووه‌."

 

هەروەها رایگەیاندووە: "ئێستا ئێوه‌ش له‌ عه‌فرین داگیركاریی ده‌كه‌ن. ئێوه‌ داگیركه‌رن. ئه‌گه‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانتان هیچ مافێكتان نه‌بێ و به‌م رێبازه‌ به‌ده‌ستی بێنن، به‌مه‌ دەوترێت داگیركا‌ری.

 

وتیشی: له‌ ئه‌ده‌بیاتدا وایه و له‌ په‌یمانه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیشدا هه‌ر وایه‌. "
















زۆرترین بینراوەکان