ئەو یانانە کامانەن کە دەتوانن بۆندەکەی میسی بشکێنن؟


نەتەوە  |   20:05:55 2018-03-13  |   (467) جار خوێندراوەتەوە

چوار یانە لەسەر ئاستی جیهان دەتوانن بە فرۆشتنی چەند یاریزانێکیان بۆندەکەی لیونێل میسی بشکێنن و بۆ یانەکەی خۆیانی بگوێزنەوە.
A+    A-


کەناڵی سکای سپۆرت لە راپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە چوار یانە توانای ئەوەیان ھەیە بۆندەکەی میسی بشکێنن کە 700 ملیۆن یۆرۆیە و بەگوێرەی ئەو راپۆرتە بەو نرخە بەرزەشەوە چوار یانە دەتوانن ئەو بۆندە بشکێنن.

 

یەکەم یانەش کە بە ئاسانی دەتوانێت میسی بکڕێت، یانەی پاریس سان جێرمانە، پاریس بە فرۆشتنی نێیمار بە 400 ملیۆن و ھەریەک لە دی ماریاو کاڤانی و ڤیراتی دەتوانێت 200 ملیۆنی تر وەدەست بھێنێت، ئەوکاتیش بە 100 ملیۆن یۆرۆی دیکە دەتوانێت میسی بکڕێت.

 

دووم یانەی مانچستەر سیتی-یە، کە ئەویش یەکێکی ترە لەو یانانەی دەتوانێت بۆندەکەی میسی بشکێنێت و بە فرۆشتنی چەند یاریزانێکی وەک دی برۆین و سترلینگ و ئەگوێرۆ چەند سەد ملیۆنێک کۆدەکاتەوەو بە ئاسانی دەتوانێت میسی بکڕێت.

 

سێیەم یانەی مانچستەر یونایتدە کە دەتوانێت بۆندەکەی میسی بشکێنێت و ئەویش بە فرۆشتنی پۆگبا و لۆکاکۆ و سانچێزو چەند یاریزانێکی تر بە ھەمان شێوە دەتوانێت میسی بکڕێت.

 

چوارەمیشیان یانەی چێڵسی-یە کە ئەویش بە فرۆشتنی کۆرتواو ھازارد دەتوانێت بڕی 300 ملیۆن کۆبکاتەوەو ئەوکاتە لە توانایدا دەبێت بۆندەکەی میسی بشکێنێت.
















زۆرترین بینراوەکان