كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان هۆشداریی ده‌داته‌ كاندیده‌كان


نەتەوە  |   19:08:02 2018-03-13  |   (194) جار خوێندراوەتەوە

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، هه‌ڕه‌شه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و كاندیدانه‌ ده‌كات کە به‌رله ‌واده‌ی دیاریكراو بانگه‌شه‌ ده‌ستپێبده‌كه‌ن.
A+    A-


لەوبارەیەشەوە كۆمیسیۆن قایگه‌یاندووه‌ سزاكانیان بۆ ئه‌و كاندیدو قه‌وارانه‌ی پێش ئه‌و واده‌یه‌ ده‌ستیان به‌ بانگه‌شه‌ی ھه‌ڵبژاردن كردووه‌، توند ده‌بێت به‌ جۆرێك كه‌ سزاكان ده‌گاته‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی به‌شداریكردنیان له‌ پرۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردن.

 

له‌لایه‌كی دیکەشه‌وه‌ رزگار حاجی حه‌مه‌ جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ده‌ڵێت: كۆمسیۆن ماوه‌ی 15 رۆژی بۆ وردبینی ناوی کاندیدەکان دیاریكردووه‌و ئێستاش به‌شێكی زۆری به‌دواداچوون بۆ ناوی كاندیدو بڕوانامه‌و پله‌ی سه‌ربازیی كراوه‌و له‌ ماوه‌ی چوار رۆژی داھاتوودا سه‌رجه‌م وردبینییه‌كان ته‌واوده‌بن.

 

دەشڵێت: له‌دوای وردبینییه‌كانیشەوە ژماره‌ ده‌درێت به‌ پاڵێوراوەکان و ئەوکات ده‌بن به‌ كاندیدی ھه‌ڵبژاردنی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
















زۆرترین بینراوەکان