حزبە کوردستانییەکانی رێککەوتن


نەتەوە  |   18:54:29 2018-03-13  |   (261) جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی یەکەمی حزب و لایەنە کوردستانییەکانی کەرکوک (بەبێ پارتی) لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شارەکە کۆبوونەوەو رێککەوتن کە بۆ یادی نەورۆزو راپەرین ئاهەنگێکی گەورە سازدەکرێت و ئاڵای کوردستان بەرزدەکرێتەوە.
A+    A-


رەوەند مەلا مەحمود، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی دووی کەرکوکی یەکێتی ئەمڕۆ سێشەممە 2018/3/13 رایگەیاندووە: لە کۆبوونەوەکەدا قسە لەسەر بۆنەکانی هەڵەبجەو نەورۆز کراو هەموو لایەنەکان رێککەوتن کە پێکەوە بەشداریی لە رێکخستن و بەشداریکردنی ئەو یادانەدا بکەن لە کەرکوک.

 

لەوبارەیەشەوە بە ماڵپەڕی دواڕۆژ-ی وتووە: "بۆ یادی نەورۆزو راپەڕین ئاهەنگێکی گەورە سازدەکرێت و ئاڵای کوردستان بەرزدەکرێتەوەو سەرجەم کەرکوکییەکان تێیدا بەشداردەبن.

 

ئەو بەرپرسەی یەکێتی ئاماژەشی بەوە داوە کە هەموو لایەنەکان لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان کردۆتەوە لەسەر خستنەگەڕی زیاتری پەرلەمانتارانی کورد تا رێگە نەدرێت پێشێلکاریی دەستووری دژی کەرکوک ئەنجام بدرێت.
















زۆرترین بینراوەکان