عه‌بادی رۆژی خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی راگه‌یاند


نەتەوە  |   18:45:11 2018-03-13  |   (2,460) جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڕیاری له‌سه‌ر رۆژی خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم داو رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی دیاریکردووە کە له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمدا، مووچه‌ی هه‌رێمیش ره‌وانه‌ ده‌كات.
A+    A-


لەوبارەیەوە عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوه‌یی، راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عیراق به تۆڕی هەواڵی سلێمانیی راگه‌یاندووە کە له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقدا ئاماده‌بووە، به‌ڵام دواتر به‌كارێكی به‌په‌له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بەجێ هێشتووە.

 

هەروەها دەڵێت: "دواتر كه‌ گه‌ڕاینه‌وه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌، ئه‌ندامانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ پێیان راگه‌یاندم كه‌ عه‌بادی باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌، هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێرو سلێمانی ده‌كاته‌وه‌و له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانیشدا، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه‌ ده‌كات".

 

به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی ئه‌لعیراقییه‌-ی فەرمیی دەوڵەتی عیراقیش، عه‌بادی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوای له‌ به‌رپرسانی هه‌رێم كردووه‌، هاوكارییان بكه‌ن له‌ گه‌یاندنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا.
















زۆرترین بینراوەکان