مەعسوم یاسای بودجه‌ی 2018ی ره‌تکردەوە


نەتەوە  |   15:45:03 2018-03-13  |   (297) جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق جه‌ختیكرده‌وه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یاسای بودجه‌ی 2018 په‌سه‌ند ناكات و هاوكات بڕیاریدا یاساكه‌ ره‌وانه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بكرێته‌وه‌ بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ و دەیان سەرپێچی یاسایی و دارایی تێدا دەستنیشان کردووە.
A+    A-


به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ له ‌سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆماری‌ عیراقه‌وه‌  بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی دراوە، ئه‌مڕۆ 2018/3/13 د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق بڕیاریدا ئیمزا له‌سه‌ر یاسای بودجه‌ نه‌كات و ره‌وانه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ بكاته‌وه‌.

 

هەر بەگوێرەی ئەو زانیارییانە، "به‌هۆی بوونی‌  ژماره‌یه‌كی‌ زۆر تێبینی‌  له‌سه‌ر یاساكه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆماری‌ عیراقه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌، بڕیاردرا ئیمزا له‌سه‌ر یاساكه‌ نه‌كات و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ 2018/3/14 یاساكه‌ ره‌وانه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بكرێته‌وه‌و ئه‌و سه‌رنج و تێبینیانه‌ی‌ له‌سه‌ر یاساكه‌ هه‌بووه‌ ره‌وانه‌ی‌ په‌رله‌مان بكرێت و بڕیاریان كۆتایی له‌باره‌وه‌ بدرێت".

 

سه‌رۆكی‌ كۆماری‌ عیراق جه‌ختیشیكردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ کە 31 سه‌رپێچی یاسایی و دارایی له ‌یاسای‌ بودجه‌دا تۆماركردووه‌، بۆیه‌ بڕیاریداوه‌ به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ یاساكه‌ بۆ په‌رله‌مان.
















زۆرترین بینراوەکان