عه‌‌بادی‌ بڕیاری ناردنی‌ موچه‌ی سێ‌ مانگی‌ ڕه‌گەز‌نامه‌ و پاسپۆرت و نشینگه‌ و كارتی زانیاری دا


نەتەوە  |   15:16:39 2018-03-13  |   (1,866) جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق بڕیاری ناردنی‌ موچه‌ی‌ "سێ مانگی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ڕه‌گه‌زنامه‌، پاسپۆرت، نشینگه‌ و كارتی‌ زانیاری" هه‌رێمی ده‌ركرد و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پاسپۆرتی‌ سلێمانیش ورده‌كاری زیاتری بڕیاره‌كانی‌ عه‌بادی ئاشكرا ده‌كات.
A+    A-

 

سالار عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پاسپۆرتی‌ پارێزگای‌ سلێمانی كه‌ به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه‌بوو بەسایتی ئێن ئاڕ تی ڕاگه‌یاند، "له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆدا حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق و به‌ ئاماده‌بوونی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌ران و ئه‌فسه‌رانی كورد، بڕیاری كردنه‌وه‌ی‌ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌ولێر و سلێمانی‌ ڕاگه‌یاند".


وتیشی‌ "له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا عه‌بادی بڕیاریدا موچه‌ی‌ هه‌ر چوار به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی‌ (ڕه‌گه‌زنامه‌، پاسپۆرت، نشینگه ‌و كارتی‌ زانیاریی) ڕه‌وانه‌بكرێت كه‌ سه‌ر به ‌حكومه‌تی‌ عیراقن".


به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پاسپۆرتی‌ پارێزگای‌ سلێمانی هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد "بڕیاره‌ موچه‌ی‌ هه‌رسێ مانگه‌كانی‌ (١٠، ١١و ١٢)ی‌ ساڵی‌ ڕابردوو به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ بۆ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌ر چوار به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ خه‌رجبكرێت".
 
















زۆرترین بینراوەکان