وەزیری دارایی: پارەی موچەی فەرمانبەران لە هەولێرە 


نەتەوە  |   14:05:04 2018-03-13  |   (4,851) جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، "پارەی موچەی فەرمانبەران لە بانکی ناوەندی عێراق – لقی هەولێرە و تەنیا فەرمانی حەیدەری عەبادی سەرۆکی وەزیرانی عێراقی دەوێت".
A+    A-

 


لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، رێباز حەملان وه‌زیری‌ دارایی حكومه‌تی‌ هه‌رێم زانیاریه‌كی‌ گرنگی‌ سه‌باره‌ت به‌ناوه‌ڕۆكی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ پارێزگاری‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عیراق ئاشكراكردو جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی‌، كۆی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ پێویسته‌ بۆ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی‌ گه‌یشتۆته‌ لقی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی له‌شاری‌ هه‌ولێر.

 

وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان وتيشى، پێش نەورۆز موچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە خەرج دەكرێت، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەموو ئامادەكارییەك كراوە بۆ خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێش نەورۆز.


ئاشكراشيكرد، پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە لقی بانكی ناوەندی لە هەولێر ئامادەیە و تەنها بڕیاری عەبادی ماوە بۆ خەرجكردنی، ئەمەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند موچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەكرێت.
















زۆرترین بینراوەکان