حكومه‌تی هه‌رێم نوسراوێك ئاراسته‌ی گشت وەزارەت و فەرمانگەکانی ده‌كات


نەتەوە  |   13:10:19 2018-03-13  |   (2,137) جار خوێندراوەتەوە

نه‌ته‌وه‌ "له‌ نوسراوێكدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، كه‌ بۆ گشت وەزارەت و فەرمانگەکان نێردراوە، داوا دەکات "بۆ دابینکردنی پێداویستیی رۆژانە و پڕۆژەکانیان بەرھەمی ناوخۆ بکڕن و بەکاری بھێنن".
A+    A-

 

به‌ پێی نوسراوه‌كه‌ی حکوومەتی ھەرێم، "پێویستە وەزارەت و دامودەزگاکان بۆ پشتگیریکردنی کەرتی پیشەسازی، پێداویستییەکانیان بۆ بەکارھێنانی رۆژانەیان لە چوارچێوەی بەرھەمە ناوخۆییەکان لە بەرھەمی پیشەسازیی ناوخۆیی بەکار بھێنن".


لای خۆشیه‌وه‌ وەزارەتی بازرگانی هه‌رێم بە نووسراوێکی فەرمی، کە بۆ حکوومەتی ناردووە جه‌ختیكردۆته‌وه‌، "وەزارەتەکان و فەرمانگەکان رۆژانە پێویستیان بە دابینکردنی بڕێکی زۆر ھەیە لە بەرھەمە پیشەسازییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە ھاووڵاتییانی کوردستان و لایەنی بەڵێندەرایەتی و پڕۆژەکان، بۆیە پێویستە بەرھەمی ناوخۆیی بەکار ببرێت".


هاوكات ئەنجومەنی وەزیران ئەوەی بە فەرمانگەکان راگەیاندووە، ئەگەر لە بەرھەمە ناوخۆییەکان لە رووی جۆر و کوالێتییەوە کێشەی ھەبێت، ئەوە دەتوانن وەزارەتی بازرگانیی لێ ئاگادار بکەنەوە.


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ نزیکەی ٥ ھەزار کارگەی جۆراوجۆر لە ھەرێم، كه‌ مۆڵەتیان پێدراوە، نیوەیان بەھۆی قەیرانی داراییەوە داخراون، نیوەی تریش بەرھەمیان ھەیە، بەڵام بازاڕیان وەکوو پێویست نییە.
 
















زۆرترین بینراوەکان