ڕۆژی‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی‌ هه‌رێم ئاشكراكرا


نەتەوە  |   12:38:07 2018-03-13  |   (796) جار خوێندراوەتەوە

دوای‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی‌ باڵای‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق واده‌ی‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ گه‌شته‌ ڕاسته‌وخۆو نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی‌ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی‌ هه‌ولێرو سلێمانی‌ ئاشكراكرد.
A+    A-

 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13/3/2018 وه‌فدێكی‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ كه‌ریم سنجاری‌ وه‌زیری‌ ناوخۆ گه‌یشته‌ به‌غداو دوای‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كیش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق، عه‌بادی‌ واده‌ی‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ ڕاسته‌وخۆكانی‌ هه‌ولێرو سلێمانی‌ ڕاگه‌یاند.


كه‌ناڵی‌ عیراقیه‌ی‌ نیمچه‌ فه‌رمیی ئاشكرایكردوه‌، له‌دوای‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ عه‌بادی‌ بڕیاریداوه‌ ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ی‌ 15/3/2018 ئه‌م هه‌فته‌یه‌ گه‌شته‌ ڕاسته‌وخۆ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی‌ هه‌ولێرو سلێمانی‌ ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌.
















زۆرترین بینراوەکان