له‌هه‌ولێر فەرمانی دەستگیرکردن بۆ په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان دەرکرا


نەتەوە  |   10:55:02 2018-03-13  |   (702) جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر رایگه‌یاندووه‌، "بەهۆی سووکایەتیکردن بە ڕۆڵی پێشمەرگە و ماڵباتی شەهیدان، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سروە عەبدولواحید دەرکراوە".
A+    A-

 

عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر به‌ ژماره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌فته‌نامه‌ی باسی راگه‌یاندووه‌، سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، بڕیاری دەستگیرکردنی لەلایەن دادگاوە بۆ دەرکراوە.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، سروە عەبدولواحید لە بەغدا بەپاڵپشتیی چەند بەرپرسێکی عەرەب، قسە بە کوردستان دەڵێت، لە کاتێک بڕیاری دەستگیرکردنی ھەیە".


بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لەبارەی جێبەجێکردنی بڕیاری دەستگیرکردنەکەشی، ئاشکرای کردووە، "سروە عەبدولواحید نەھاتووەتە ھەولێر، زۆر گرنگییشمان پێی نەداوە، ھەر کاتێک گرنگیی پێ بدەین، دەستگیری دەکەین، چونکە سروە عەبدولواحید بە سووکایەتیکردن بە ڕۆڵی پێشمەرگە و ماڵباتی شەھیدان تاوانبارە، لە کاتێکدا ئەگەر پێشمەرگە نەبووایە، ئەو و دەیانی دیکەش نەیاندەتوانی بەئارامی دابنیشن".


 
















زۆرترین بینراوەکان