واده‌ی دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مامۆستایان ئاشكراده‌كرێت


نەتەوە  |   10:24:56 2018-03-13  |   (5,243) جار خوێندراوەتەوە

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی‌ مامۆستایان واده‌یه‌ك ئاشكراده‌كات بۆ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌، هاوكات سه‌باره‌ت به‌زیادكردنی‌ ده‌وامی مامۆستایانیش له‌ڕۆژانی‌ هه‌فته‌دا بۆ وه‌رزی دوه‌می‌ خوێندن ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات.
A+    A-

 

عه‌تا ئه‌حمه‌د جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایان ‌ ڕایگه‌یاند، "تائێستا نازانرێت ئه‌و فۆڕمه‌ی‌ ئاراسته‌ی‌ په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانیه‌وه‌ كراوه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیارییه‌ سه‌باره‌ت به‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ ده‌وامی خوێندنگه‌كان یاخود داواكاری وه‌زاره‌ته‌، بۆیه‌ ئێمه‌ به‌دواداچون ده‌كه‌ین".


ناوبراو وتیشی‌:"به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مامۆستایان سزانادرێن و هه‌موو هه‌وڵێكی‌ په‌روه‌رده‌ش له‌م قۆناغدا بۆ ئه‌وه‌یه‌، پرۆسه‌ی خوێندن له‌وه‌رزی دووه‌م ده‌ستپێبكاته‌وه‌، بۆیه‌ هیچ بڕیارێكیش نییه‌ سه‌باره‌ت به‌زیادكردنی‌ ده‌وامی مامۆستایان له‌و ڕۆژانه‌ی‌ مامۆستایان و ئیداره‌ی‌ خوێندنگه‌كان له‌سه‌ری‌ ڕێكه‌وتن و هه‌وڵه‌كانی‌ په‌روه‌رده‌ش به‌و ئاراسته‌یه‌یه‌ ده‌وامی خوێندنگه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه‌".


جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی مامۆستایان له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "له‌م قۆناغه‌ی‌ ئێستادا فشار له‌مامۆستایان ناكرێت كه‌ ڕۆژانی‌ ده‌وامیان له‌سه‌ر زیادبكرێت، چونكه‌ ساڵی ڕابردوش له‌هه‌مان ئه‌مكاته‌ی‌ ئێستادا، هه‌مان گرفت ڕویدا، بۆیه‌ په‌روه‌رده‌ ئامانجێتی‌ ئه‌مساڵی‌ خوێندن په‌كینه‌كه‌وێت و پرۆسه‌كه‌ كۆتایی بێت".


باسی له‌وه‌شكرد، "هه‌وڵدراوه‌ له‌15ی ئه‌م مانگه‌دا موچه‌ی‌ مامۆستایان بدرێت و هه‌رچۆنێك بێت بتوانرێت به‌ڵێنه‌كان سه‌باره‌ت به‌مامۆستایان جێبه‌جێبكرێت".
 
















زۆرترین بینراوەکان