ئەمریكا لەڕێی حكومەتی عیراقەوە پارەی مووچەی پێشمەرگە دەنێرێت


نەتەوە  |   00:51:21 2018-03-13  |   (3,151) جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، "ئەمریكا لە ترسی بەغدا لە ناردنی هاوكاریەكەی ئەمجارە بۆ پێشمەرگە وەك پێویست نەهاتە پێشەوە و ئەمجارە بە میكانیزمی جیاواز لە جاران هاوكاریەكەی ڕەوانە كرد بۆ پێشمەرگە.
A+    A-

 

شیلان جەعفەر، سەرۆكی لیژنەی شەهیدان و پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئەمجارە ئەمریكا لە هاوكاریەكەی، كە بڕی 365 ملیۆن دۆلارە وەك پێویست نەهاتە پێشەوە.


وتیشی، "ئەمریكا لە ترسی بەغدا ئەمجارە بە میكانیزمی جیاواز لە جاران هاوكاریەكەی ڕەوانە كرد بۆ پێشمەرگە و پرسی بە بەغدا كرد، بەوهۆیەشەوە هێشتا لە مووچەی مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو، لیوایەك لەگەڵ فەوجێك و بنكەیەكی مەشق مووچەیان وەرنەگرتووە".


شیلان جەعفەر له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی خه‌ڵك رونیشیكرده‌وه‌، بۆ گەیشتنی گوژمەیەكی دیكەی هاوكاریەكەی ئەمریكا بۆ دابەشكردنی بەسەر ئەو شوێنانەی وەزارەتی پێشمەرگە، هێشتا مووچەیان وەرنەگرتووە، چاوەڕێین.


سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پێشتر هاوكاریەكەی ئەمریكا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە ڕاستەوخۆ ڕەوانەی حكومەتی هەرێم دەكرا، بەڵام ئەمجارە بە چەند جارێك و لە ڕێگەی بەغداوە بۆ پێشمەرگە ڕەوانە دەكرێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان