پرۆسەی وردبینی تەواوبووەو بەغدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دەنێرێت


نەتەوە  |   20:08:20 2018-03-12  |   (1,444) جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێكی كورد ئاشكرایدەكات، حكومەتی عیراق پرۆسەی وردبینی لەلیستی سەرجەم وەزارەتەكانی هەرێمدا تەواوكردووەو دەڵێت: "مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان رەوانە دەكات".
A+    A-


شیرین رەزا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رایگەیاندووە: مووچەی فەرمانبەران لە بەغداوە رەوانە دەكرێت، چونكە وردبینیكردن لە لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكاندا كراوەو ئەنجامی وردبینیەكانیش گەیشتۆتەوە بە حكومەتی عیراق.

 

ئەو خانمە پەرلەمانتارە لەوبارەیەوە بە ئێس ئێن ئێن-ی وتووە: "بەتەنها مووچەی تەندروستی و پەروەردە نانێردرێت".

 

لای خۆیشییەوە داوای لە هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغدا كردووە روونكردنەوەی ورد لەسەر چۆنیەتی ناردنی مووچەو شێوازی دابەشكردنەكەی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بخەنەڕوو.
















زۆرترین بینراوەکان