دادگای فیدراڵی بڕیارێك لەبارەی ناوچە جێناكۆكەكانەوە هەڵدەوەشێنێتەوە


نەتەوە  |   18:56:39 2018-03-12  |   (370) جار خوێندراوەتەوە

دادگای فیدراڵی عیراق، بڕیارێكی پێشووی لەبارەی سنووری ناوچە جێناكۆكەكانەوە هەڵوەشاندەوەو تێیدا دان بەوەدا دەنێت مەبەست لە ناوچە جێناكۆكەكان، ئەو ناوچانەن كە بەر لە2003/3/19 لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمدا نەبووە.
A+    A-


دادگای فیدراڵی عیراق، لە نووسراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە كە دوێنێ یەکشەممە 2018/3/11 دادگاكە بە سەرۆكایەتی دادوەر میدحەت مەحمود كۆبۆتەوە بەمەبەستی وەڵامدانەوەی نووسراوێكی ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی پێناسەكردنی ناوچە جێناكۆكەكانەوە.

 

دادگای فیدراڵی لە بڕیارە نوێیەكەیدا، بەو جۆرە پێناسەی ناوچە جێناكۆكەكانی كردووە، کە بریتییە لەو ناوچانەی سنووری پارێزگاكانی دهۆك، هەولێر، سلێمانی، كەركوك، دیالەو نەینەوا، كە بەرلە 19ی 3ی 2003 لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا نەبووە.

 

ئەو دادگایە بڕیارێكی پێشووی خۆی هەڵوەشاندۆتەوە، كە لە 2017/10/29 تایبەت بە ناساندنی ناوچە جێناكۆكەكان دەریكردبوو، هەروەها ئەو هەڵەیەشی راستكردۆتەوە كە لەبڕیارەكەدا ناوچە جێناكۆكەكانی بەو جۆرە پێناسە كردووە، كە بریتین لەو ناوچانەی بەر لە2003/3/19 لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمدا نەبووە.

 

دەقی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی:
















زۆرترین بینراوەکان