کۆمسیۆن سێ‌ رۆژ مۆڵه‌ت دەداتە لایەنە سیاسییەکان بۆ دنانی کاندیدی نوێ


نەتەوە  |   16:53:13 2018-03-12  |   (298) جار خوێندراوەتەوە

كۆمسیۆن واده‌ی پێدانی‌ ژماره‌و ناساندنی كاندید به‌فەرمی بۆ هه‌ڵبژاردن ئاشكراده‌كات و جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ر كاندیدێك كێشه‌ی هه‌بێت، كۆمسیۆن قه‌واره‌ سیاسییه‌كه‌ی ئاگادارده‌كاته‌وه‌و تا له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا كاندیدێكی دیكه‌ دیاریی بكات.
A+    A-


رزگار حاجی حه‌مه‌ جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق راگه‌یاندووە كۆمسیۆن دوای به‌دواداچوون بۆ ناوی  سه‌رجه‌م كاندیده‌كان، ژماره‌ به‌ناوی كاندیده‌كان ده‌دات و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌ڕمی وه‌ك كاندید ده‌یانناسێنێت.

 

لەوبارەیەشەوە بە ئێس ئێن ئێن-ی وتووە: كۆمسیۆن ماوه‌ی (15) رۆژی دیاریكردبوو بۆ به‌دواداچوونی ناوه‌كان، ئه‌و ماوه‌یه‌ش ته‌نها چوار رۆژی ماوه‌و هه‌فته‌ی داهاتوو  ژماره‌ به ‌كاندیدی‌ لایه‌نه‌كان ده‌درێت.

 

ئاماژەشی بەوە داوە کە دوای ئه‌و واده‌یه‌ی دیاریكراوه‌ هه‌ر كاندیدێك كێشه‌ی هه‌بێت كۆمسیۆن قه‌واره‌ سیاسییه‌كه‌ی ئاگادارده‌كاته‌وه‌و داواده‌كات له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا كاندیدێكی دیكه‌ دیاریی بكات".
















زۆرترین بینراوەکان