کێ ھۆکارە  بۆ یاریپێکردنی هەمیشەیی کەریم بنزیما؟


نەتەوە  |   16:25:53 2018-03-12  |   (490) جار خوێندراوەتەوە

میدیایەکی کەتەلۆنی هۆکاری یاریپێکردنی هەمیشەیی کەریم بنزیما-ی یاریزانی ریاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت کە هۆکارەکەی خواستی کریستیانۆیە نەک زەینەدین زێدانی راهێنەر.
A+    A-


پێگەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە هەواڵێکیدا ئاشکرای کردووە کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێی باشە بە بەردەوامی و سەرەکی لەگەڵ بنزیمادا یاری بکات، نەک لەگەڵ بەیڵ .

 

بەگوێرەی هەواڵەکەی ئەو پێگەیە، کریستیانۆ ھەمیشەو لەکاتی ئامادەیی بنزیمادا چالاکترو باشترەو گۆڵی زیاتریش دەکات نەک بەیڵ، چونکە بنزیما ئەسیستی زیاتر بە رۆناڵدۆ دەدات، بە پێچەوانەی بەیڵ-ەوە کە ئەو زیاتر بۆ خۆی یاری دەکات، ئەمەش وایکردووە سەرەڕای خراپیی ئاستی بنزیما و رەخنە زۆرەکان لە زێدان بەهۆی ناوبراوەوە.

 

 بەڵام پێگەکە رایگەیاندووە مادام کریستیانۆۆ دەیەوێت بنزیما بەردەوام یاریی بکات و سەرەکی بێت و ئەو ویستی لەسەرێتی، ئەوا زێدانیش بە ناچاری یاری بە بنزیما دەکات.
















زۆرترین بینراوەکان