پارەكەی بەغدا بۆ موچەی فەرمانبەران لە هەولێرە و به‌فەرمانی عەبادی ده‌ستبه‌خەرجكردنی ده‌كرێت


نەتەوە  |   13:47:40 2018-03-12  |   (5,186) جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لە هەولێر ئاشكرای كرد، "چاوەڕێی فەرمانی عەبادی سەرۆك وەزیران دەكەن بۆ خەرجكردنی موچەی فەرمانبەران".
A+    A-

 

عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لە هەولێر كە ئێستا بە سەردانێك لەوێیە، ئاشكرای كرد، بۆ خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم چاوەڕێی فەرمانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەن، هەر كات فەرمانیكرد دەست بە خەرجكردنی پارەكە دەكات، كە پارەكە لە لقی ھەولێری بانكی نێوەندی عێراق خەرج دەكرێت.


ناوبراو وتیشی، هەركاتێك سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیدا، ئەوا لقی هەولێری بانكی ناوەندی لەو پارەیەی لەلایەتی ئامادەیە مووچە بدات، واتە لقی هەولێری بانكی ناوەندی چاوەڕێی فەرمانی سەرۆك وەزیرانە بۆ خەرجكردنی.


رونیشیكردۆته‌وه‌، ئەو پارەیە لە بانكدا هەیە، بۆ سەرجەم كارەكان كراوە دەبێت لە ئەگەری فەرمانكردنی سەرۆك وەزیران.
 
















زۆرترین بینراوەکان