وێنه‌ نوێكه‌ی ده‌رون گێژه‌ن هه‌رای نایه‌وه‌


نەتەوە  |   13:29:37 2018-03-12  |   (6,375) جار خوێندراوەتەوە

ده‌رون گێژه‌ن پێشكه‌شكاری ناسراوی كورد به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی نوێ، كه‌ تێیدا له‌گه‌ڵ "جوتیارێك" ده‌ركه‌وتووه‌ و له‌ناو دارستان سه‌رقاڵی ناشتنی نه‌مامن سه‌رنجی هه‌واداران و په‌یجه‌ كوردیه‌كانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی به‌لای خۆیدا راكێشاوه‌.
A+    A-

 

ده‌رون كه‌ وێنه‌كه‌ی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی ئینستاگرام بڵاوكردۆته‌وه‌، له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌ نوسیویه‌تی: دنیا ئەلیکترۆنیەکەی ملی شۆر کردووین بەسەر شاشەیەکی بچوکدا پێی دەڵێین جیھانێکی بچوک، وای لێکردووین بەپێچەوانەوە جیھانە راستیەکەمان لا ببێت بە ئەلیکترۆنی، ئەگەر نمونەی جوتیارێک وەرگرین.


ده‌شڵێت: کاکە ئەو ئەژی، بۆنی جۆراو جۆر دەکات، ھەوای پاک و بێدەنگ، ئاگای لە بەرەبەیان لە چێشتەنگاو لە ئێوارە لە شەو لە خەو ھەیە، پێدەکەنێت بە دڵ، نوێژدەکات و بەراستی ئاسودەیە بەو پەیوەندیەی نێوان خۆی و خودا بێ ھیچ رییاییەک، ئەمانە جگە لەوەی نە لەژێر ناوی ھیچ رێکخراوێکدایەو نە خۆشی ئەنوێنێت وەک ژینگە پارێزێک و موزایەدەو منەت بەسەر ئەوانیتردا بکات.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ساڵانە سەدان نەمام ئەنێژن و ھەزاران نەمامیش خزمەت دەکەن، ئەوەی لەگەڵمە لە وێنەکەدا وەستا "بەختیار"ە پیاوێکی ئازاو ئیشکەرە باوکی رەحمەتیان بەدرێژایی تەمەنی ھەموو دەستنوێژگرتنێکی لەبن دارێکدا بووە بۆ بەفیرۆ نەدانی ئاو و پاراستنی دارەکانی لە وشکبوون، ژینگە دۆستەکان زەحمەت نەبێت واز لە کەمپین و نارەزایی دوو کاتژمێری بھێنن و وەرن ئەم پیاوانە بە کۆمەڵگە بناسێنن کە ھەزارانی وا ھەیە، ئائەم پیاوانە دەبنە ھۆی چاکسازی و کاریگەری لەسەر خەڵک جێدەھێڵن بۆ پاراستنی ژینگە.
 
















زۆرترین بینراوەکان