وتەبێژی فەڕمی یەكێتی: پێش نەورۆز موچەی بەشێك لە فەرمانبەران دەنێردرێت


نەتەوە  |   11:12:07 2018-03-12  |   (5,151) جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی فەڕمی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، "لە نەجەف باسی دابەشكردنی موچەیان كردووە و بەڵێنی ئەوەیش دراوە، كە پێش نەورۆز موچەی بەشێك لە فەرمانبەران دەنێردرێت".
A+    A-

 

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی فەڕمی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی خەڵك رایگەیاندوه‌، بەشێك لە وەزارەتەكان وردبینیان بۆ كراوە و عەبادیش بەڵێنی ئەوەیدا كە پێش نەورۆز موچەیان بۆ بنێرێت. 


وتیشی"لە نەجەف باسی موچەی فەرمانبەرانمان كرد، بەڵام بەگشتی ئەوان بۆچونێكی دیاریكراویان نەبوو، نە بەڵێنی هاوكاریاندا و نە هیچی دیكەیان وت، بەڵام وتیان دەبێت گفتوگۆ بكرێت".


هەفتەی پێشوو وەفدێكی حزبی یەكێتی و پارتی و یەكگرتوو سەردانی نەجەفیان كرد و بڵاویانكردەوە، كە بەمەبەستی سەردانەكەیان بۆ داواكردن بووە لە مەرجەعیەت بۆ ئەوەی هاوكار بێت لە چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێر و بەغدا.
 
















زۆرترین بینراوەکان