شێوازی دابەشكردنی مووچەی وه‌زاره‌تی پێشمەرگە گۆڕانكاری بەسەردا دێت


نەتەوە  |   10:12:20 2018-03-12  |   (8,261) جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆكی ئەركانی پێشمەرگە بۆ مەشق و ئۆپەراسیۆنەكان ڕایدەگەیەنێت، لە مووچەی مانگی 10ی ساڵی ڕابردووی پێشمەرگە و هاوكاریەكەی ئەمریكا تا ئێستا لیوایەك و فەوجێك و بنكەیەكی مەشق مووچەیان وەرنەگرتوە، ئاشكراشی ده‌كات: "ئالیەتی پێدانی مووچەی پێشمەرگە وەك مانگەكانی ڕابردووی لێدێتەوە ".
A+    A-

 

قارەمان كەمال، جێگری سەرۆكی ئەركانی پێشمەرگە بۆ مەشق و ئۆپەراسیۆنەكان ڕایگەیاند، بۆ پێدانی مووچەی مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو، كە لە هاوكاریەكەی ئەمریكا درا، میكانیزمێكی جیاواز لە مانگەكانی پێشوو گیرایە بەر بەجۆرێك لەگەڵ لیژنەی مووچەی پێشمەرگە بۆ لیوا و فەوجەكان نوێنەرێكی ئەمریكیەكانی لەگەڵ بوو، هەروەها ڕۆژانە پارە ڕەوانە دەكرا.


ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "لە لایەن ئەمریكیەكانەوە ئاگادار كراوین، كە ئەمجارە وەك مانگەكانی پێشوو پارەكە بەیەك گوژمە ڕەوانە دەكەن، هەروەها نوێنەریش لەگەڵ ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگە نانێرن بۆ دابەشكردنی مووچە و ئالیەتی پێدانی مووچە وەك جارانی لێدێتەوە".


وتیشی: مووچەی مانگی 10ی ساڵی ڕابردووی هێزەكانی پێشمەرگە لەهاوكاریەكەی ئەمریكا خەرجكراوە، كە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە نێردراوە".


قارەمان كەمال له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی خه‌ڵك وتی، سەرجەم لیوا و یەكەكانی سەر بەوەزارەتی پێشمەگە مووچەیان پێدراوە، جگە لە لیوای 12ی هێزەكانی پێشمەرگە و فەوجێكی شنگال و بنكەیەكی مەشق، مووچەی مانگی 10ی ساڵی ڕابردوویان وەرنەگرتووە.
















زۆرترین بینراوەکان