نهێنیه‌كی به‌غدا له‌ باره‌ی هه‌رێمه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كرێت


نەتەوە  |   00:40:50 2018-03-12  |   (921) جار خوێندراوەتەوە

هۆكاری ملدانی به‌غدا بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم له‌ باره‌ی "ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی هه‌رێم" ئاشكرا ده‌كات.
A+    A-

 

ڕۆژنامه‌ی (حه‌یات)ی له‌نده‌نی، له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسیی ئاگادار بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كه‌: "له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو گفتوگۆی چڕ له‌نێوان لیژنه‌ ئه‌منی و سیاسیی و سه‌ربازییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌ چووه‌".


جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ گفتوگۆكان گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی له‌باره‌ی لابردنی گه‌مارۆی سه‌ر گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و خه‌رجكردنی مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی.


ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، وتیشی: "بڕیاری ڕاگرتنی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه‌ ماوه‌ی پێنج مانگه‌ به‌رده‌وامه‌، نیگه‌رانیی و توڕه‌بوونی نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ فشاری واشنتۆن و ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌وروپیی بووه‌".


ئاشكراشیكرد، كه‌ به‌غدا هه‌وڵ ده‌دات نوێنه‌ری ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان و ئه‌فسه‌ره‌ ئه‌منییه‌كان له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان، هه‌بن.


پێشتر، حه‌یده‌ر عه‌بادی، له‌ دوایین كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕایگه‌یاند: "به‌م نزیكانه‌ مووچه‌ی هه‌ردو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج ده‌كه‌ن و گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه‌".
















زۆرترین بینراوەکان