له‌ باره‌ی ره‌وانه‌كردنی موچه‌وه‌ زانیاری نوێ ده‌درێت


نەتەوە  |   00:12:30 2018-03-12  |   (1,777) جار خوێندراوەتەوە

به‌رپرسێكی باڵای عێراقی ده‌ڵێت: "پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئاماده‌یه‌ و چاوه‌ڕێی بڕیاری عه‌بادی ده‌كه‌ن بۆ خه‌رجكردنی".
A+    A-

 

عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق دوای گه‌یشتنی به‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند: سه‌ردانه‌كه‌یان راسته‌خۆ په‌یوه‌ندی به‌ بابه‌تی خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ نییه‌.


له‌ هه‌مان كاتدا عه‌لاق وتیشی: پاره‌ی فه‌رمانبه‌ران ئاماده‌یه‌و چاوه‌ڕێی بڕیاری عه‌بادی ده‌كه‌ن بۆ خه‌رجكردنی.


شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ وه‌فدێكی حكومه‌تی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی گه‌یشتنه‌ هه‌ولێر و له‌ لایه‌ن رێباز حه‌ملان وه‌زیری داراییه‌وه‌ پێشوازیان لێكرا.
 
















زۆرترین بینراوەکان