عیراق نرخی كارەبا كەم دەكاتەوە


نەتەوە  |   21:39:15 2018-03-11  |   (715) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی كارەبای عیراق بە نووسراوی فەرمی، خشتەیەكی نوێی نرخی كارەبا ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای كەركوك دەكات و بە گوێرەی خشتەكەش، نرخی كارەبای نیشتمانی كەمدەكرێتەوە.
A+    A-

 

لەوبارەیەوە دانیال عەبدوڵڵا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای كەركوك، بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی-ی راگەیاندووە: "بە فەرمانی حکومەتی بەغدا، نرخی پێدانی كارەبای نیشتمانیی بە ماڵان كەم كراوەتەوەو لە خشتەیەكیشدا، نرخی هەر "یەكە"یەك دیاریكراوە.

 

هەروەها دەڵێت: بەگوێرەی خشتە نوێیەكە، نرخی 1001 - 1500 یەكە لە 20 دینارەوە بۆ 10 دینار كەمكراوەتەوەو نرخی 1500 - 2000 یەكەش، لە40 دینارەوە بووە بە 20 دینار.
















زۆرترین بینراوەکان