بەم پێنج نیشانەیدا بزانە کە گورچیلەت کێشەی هەیە


نەتەوە  |   21:22:39 2018-03-11  |   (762) جار خوێندراوەتەوە

رۆژانە گورچیلەکانمان لە حاڵەتی ئاساییدا زیاتر لە ١٨٢ لیتر خوێن دەپاڵێون‌و ھەریەکەش لەدوو  گورچیلەکە زیاتر لە ٢ ملیۆن یەکەی پاڵاوتنی تێدایە. لیمفە گرێکان پاڵێوەری زۆر بچووکن کە لەتوانایاندایە خوێن بپاڵێون‌و ماددە زیانبەخشەکانیشی لێ جیابکەنەوە.
A+    A-

 

نەخۆشکەوتنی گورچیلە کاریگەریی لەسەر تەواوی جەستە دروست دەکات، ئەمەی خوارەوە لێرەدا  دیارترین ئەو پێنج نیشانەیە دیاریی دەکەین کە لەکاتی نەخۆش کەوتنی گورچیلەکاندا لەمرۆڤدا دیریی دەدەن:

 

١- بوونی کێشە لە میزکردن‌و گۆڕانی رەنگی میز بۆ تۆخ، ئازار لەکاتی میزکردن‌و کەم میزکردن.

٢- دروستبوونی ئاوسان و وەرم لە قاچ‌و قۆڵ‌و ڕان‌و بەشە جیاوازەکانی جەستەدا بەهۆی کۆبوونەوەی ژەهرەکان لەئەنجامی باش پاکنەبوونەوەی خوێن و باش کارنەکردنی گورچیلەکان.

٣- بوونی ئازار لە بەشی خوارەوەی پشتدا، بەتایبەتی لەکاتی خەوتندا دەردەکەوێت.

٤- وشکبوونەوەی پێست‌و خورانی.

٥- هەستکردن بەلاوازیی و گێژی.

 

جێی ئاماژەیە گورچیلە یەکێکە لەو ئەندامە گرنگانەی مرۆڤ کە زۆر پێویستەو ھەریەکە لە گورچیلەکان نزیکەی 4.5 ئینج (11.43) سانتیمەتر درێژەو قورساییەکەشی نزیکەی 140 گرام دەبێت.
















زۆرترین بینراوەکان