فڕۆکەیەکی تورکیا کەوتە خوارەوە


نەتەوە  |   20:27:26 2018-03-11  |   (259) جار خوێندراوەتەوە

فڕۆکەیەکی تایبەتی تورکیا لە باشووری شاری تارانی پایتەختی ئێران کەوتە خوارەوەو بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵیش لانیکەم 11 کەس لەناو  فڕۆکەکەدا بوون.
A+    A-


بەگوێرەی زانیارییەکان، فڕۆکەکە تایبەت بووەو لە جۆری (ATR 72) بووە، لە شارۆچکەی شاریقەی ئیماراتەوە بەرەو ئیستانبوڵ فڕیووە.

 

بەپێی میدیاکانی ئێرانیش، 11 کەس لەنێو فڕۆکەکەدا بوون، بەڵام هێشتا لێدوانی فەرمی لەبارەی رووداوەکەو چارەنووسی ئەو 11 کەسەوە نەدراوە.
















زۆرترین بینراوەکان