فڕۆكەخانەكان دەكرێنەوەو مووچەی دوو وەزارەتیش دەنێردرێت


نەتەوە  |   20:19:33 2018-03-11  |   (633) جار خوێندراوەتەوە

هەرێم و بەغداد رێككەوتنێكیان بۆ كردنەوەی فڕۆكەخانەكان ئیمزاكردووەو بەو پێیەش لە چەند ڕۆژی داهاتوودا فڕۆكەخانەكانی هەرێم بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەكاندا دەكرێنەوە.
A+    A-


ڕۆژنامەی "الحیاة" لە راپۆرتێكدا كە ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە، باسی لەوە كردووە کە رێككەوتن كراوە بۆ كردنەوەی فڕۆكەخانەكان و ناردنی بڕێك پارە بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

 

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، كە ئەمریكییەكانیش بەشداریی گفتوگۆكانیان كردووە و چاودێربوون.

 

ڕۆژنامەكە لە زاری سەرچاوەیەكی سیاسیی ئاگادارەوە كە نەیویستووە ناوی بڵاوبكرێتەوە، نووسیویەتی، "بە درێژایی هەفتەی رابردوو گفتوگۆی چڕوپڕ لە نێوان لیژنە ئەمنی و سیاسی و سەربازییەكانی بەغداو هەولێردا كراوە، كە تیایدا گەیشتوونەتە لێكتێگەیشتن و رێككەوتنی سەرەتایی سەبارەت بە ئەگەری هەڵگرتنی گەمارۆی سەر فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان و دابەشكردنی مووچەی دوو وەزارەتی هەرێم.

 

هەر بەپێی زانیارییەكانی ڕۆژنامەكە، لە حاڵەتی كردنەوەی فڕۆكەخانەكاندا وەك پێشتر تەنها حكومەتی هەرێم مامەڵەیان پێوە ناكات، بەڵكو لایەنی حكومەتی ئیتیحادیش بەشداریی لە بەڕێوەبردنی فڕۆكەخانەكاندا دەكەن، بەتایبەتی لەڕووی ئەمنییەوە.
















زۆرترین بینراوەکان