راھێنەری مەلەگە هۆکارەکانی شکەستەکەیان بەرامبەر بەرشە رووندەکاتەوە


نەتەوە  |   16:20:58 2018-03-11  |   (347) جار خوێندراوەتەوە

یانەی مەلەگە کە لەدوا پلەی ریزبەندیی لالیگادایە و بە دۆڕاندنیشی لە یاریەکەی شەوی رابردوو بەرامبەر بەبەرشەلۆنە ھیوای مانەوەی لە لالیگا زۆر کەمبۆتەوە لەبارەی دۆڕاندنەکەشییەوە راھێنەری مەلەگە بەب جۆرە پاساو بۆ شکستەکە دەهێنێتەوە.
A+    A-


خۆسێ گۆنزالێس راهێنەری مەلەگە راشکاوانە ئاماژەی بەوەکردووە کە سەرەتایەکی زۆر قورس بووەو بەرشەلۆنە ھەرزوو ئەنجامەکەیان یەکلایی  کردۆتەوە، دەشڵێت: کاتێک توانای ئەوەت نەبێت رووبەڕووی تیپێک ببیتەوە، ناتوانیت گۆڵی لێ بکەیت  و یاری کردن بەرامبەر  بە بەرشەلۆنە و بە 10 یاریزانەوە کارێکی ئەستەمە.

 

لەبەشێکی دیکەی روونکردنەوەکانیدا گۆنزالێس  دەڵێت: ئێمە بەرامبەر بە بەرشەلۆنە دۆڕاوین، بەڵام نابێت بەرامبەر بە تیپەکانی تر بدۆرێین و دەبێت لە یاریەکانی تردا خاڵ لەدەست نەدەین. 

 

وتیشی: یاریزانەکانی ئێمە بە حەماسەوە یاریان دەکرد، بەڵام رەتیدەکاتەوە ھەوڵی ئازاردانی یاریزانانی بەرشەلۆنەیان دابێت و دانیش بەوەدا دەنێت کە ئەمشەو دۆڕان زیاتر لە دابەزین نزیک بوونەتەوە، بەڵام دەڵێت: "بێ ھیوا نابین و بەردەوام دەبین".

 

 ئاماژەشی بەوە کردووە کە سەرەڕای شکستەکەیان بەڵام لۆمەی یاریزانەکانیان ناکات، چونکە ئەوان بەرامبەر بە بەھێزترین یانەی جیھان یارییان کردووە. 

 
















زۆرترین بینراوەکان