كۆمسیۆن هۆشداریی لەبارەی سزادانی قەوارە سیاسییەکانەوە دەدات


نەتەوە  |   16:07:24 2018-03-11  |   (312) جار خوێندراوەتەوە

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان چاودێریی بانگەشەی قەوارە سیاسییەكان دەكات و جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنەکەش رایدەگەیەنێت: هەر قەوارەیەك لەئێستاوە بانگەشە دەستپێبكات، سزای دەدەن و سزاکەش لەیەك ملیۆنەوە تا 50 ملیۆن دینار دەبێت.
A+    A-


رزگار حاجی حەمە، جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، رایگەیاندووە: هەموو قەوارەو كاندیدێك بۆیان هەیە لە چوارچێوەی رێنماییەكانی كۆمسیۆندا، هەڵمەتی بانگەشەی خۆیان بكەن، بەو مەرجەی تەشهیری تێدا نەبێت و لەشوێنی نەشیاویش پۆستەر هەڵنەواسن، شوێنە گشتی و ئاینی و حكومییەكانیش بەكارنەهێنن، هەر كەسێك لە دەرەوەی ئەوانە بانگەشە بكات، سزای دارایی و یاسایی دەدرێت.

 

ئەو ئەندامەی ئەنجۆمەنی کۆمسیاران لەو بارەیەوە بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی-ی وتووە: "لەڕێگەی فەرمانگەی پەیوەندییە جەماوەرییەكانی كۆمسیۆنەوە چاودێریی هەموو كەناڵە فەرمییەكان و میدیاكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش دەكەین، بۆئەوەی قەوارەو كاندیدەكان لە رێنماییەكان دەرنەچن".

 

ئاماژەشی بەوە داوە کە هەر قەوارەیەكی سیاسی لەئێستاوە بانگەشەی هەڵبژاردن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەستپێبكات و ژمارەی قەوارەكەی دیاریی كردبێت، راستەوخۆ ئاگاداری دەكەینەوە كە پێشێلكاریی كردووە، بەڵام تائێستا هیچ قەوارەیەكی سیاسی بانگەشەی بەژمارەی قەوارەكەیەوە نەكردووە".

 

هەروەک روونیشیکردۆتەوە کە كۆمسیۆن تەنیا رێكاریی یاسایی و سزایی دارایی قەوارەو كاندیدەكان دەگرێتەبەر، كە ئەویش لەیەك ملیۆنەوە دەستپێدەكات بۆ 50 ملیۆن دینار.
















زۆرترین بینراوەکان