بەغدا وەڵامی سندوقی نەختی نێودەوڵەتی دەداتەوە


نەتەوە  |   15:40:57 2018-03-11  |   (221) جار خوێندراوەتەوە

نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆك وەزیرانی عیراق، رەتیدەكاتەوە كە سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی بودجەی گشتی ساڵی 2018ی عیراقی  رەتكردبێتەوە.
A+    A-


سەعد حەدیسی وتەبێژی فەرمیی نووسینگەی رۆژنامەوانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق، رایگەیاندووە: بودجەی گشتی ساڵی 2018 بەپێی چوارچێوە یاساییەكان پەسەندكراوە، لەنێوان دامەزراوەكانی دەوڵەتی عیراقدا لە حكومەت و پەرلەمان، سەرجەم بابەتەكانیشی لەگەڵ مەرجەكانی بانك و نەختینەی نێودەوڵەتیدا گونجاوەو پێچەوانەو دژیەك نییە.

 

حەدیسی لەوبارەیەوە دەنگۆی رەتكردنەوەی بودجەی عیراقی لەلایەن سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتییەوە رەتکردەوەو دەڵێت: "ئەوە راست نییە".

 

هەروەک جەختیش لەسەر ئەوە دەكاتەوە کە حكومەتی عیراق هیچ هەڵوێست و وەڵامێكی فەرمیی لەلایەن سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتییەوە پێ نەگەیشتووە.

 

بەگوێرەی هەندێک سەرچاوە، "بەهۆی زۆریی خەرجییەكانەوە، سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی یاسای بودجەی 2018ی گشتی عیراقی رەتكردۆتەوە، بەهۆكاری پڕنەكردنەوەی كورتهێنانی بودجەو دیاریكردنی پشكی كوردیش یەكێك بووە لە تێبینییەكانی سندوقەكە".
















زۆرترین بینراوەکان