هه‌واڵێكی‌ به‌په‌له‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ بۆ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم


نەتەوە  |   13:25:43 2018-03-11  |   (7,045) جار خوێندراوەتەوە

نه‌ته‌وه‌ "وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئاشكراده‌كات، "وه‌زاره‌تی‌ دارایی سه‌رقاڵی‌ ئاماده‌كردنی‌ خشته‌ی‌ نوێی‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كانه‌"، جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیادا زۆرباشه‌و هه‌وڵی‌ زیاتریش هه‌یه‌ بۆ ئاساییبونه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانمان".
A+    A-

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11/3/2018 سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا له‌شاری‌ هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، "به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و داهاته‌ی‌ ده‌ستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌كه‌وێت دابه‌شكردنی‌ موچه‌ش به‌رده‌وامده‌بێت".


وتیشی:"له‌ئێستادا وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم سه‌رقاڵی‌ داڕشتنی‌ خشته‌یه‌كی‌ نوێی موچه‌یه‌ بۆ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم".


سه‌فین دزه‌یی سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێم و توركیاش وتی‌:"هه‌ردولا په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه‌یان هه‌یه‌و هه‌وڵده‌ده‌ن په‌ره‌ به‌بواره‌كانی‌ ئابوری‌ وزه‌و سه‌رجه‌م بواره‌كان بده‌ن، جگه‌له‌وه‌ش توركیا گرنگی‌ به‌ناوچه‌كه‌ ده‌دات و هه‌وڵده‌دات وه‌به‌رهێنانی زیاتر ئه‌نجامبدات".


رونیشیكرده‌وه‌، "له‌ئێستادا به‌ده‌یان كۆمپانیا هاتونه‌ته‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و كارده‌كه‌ن و وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمدا ئه‌نجامده‌ده‌ن".
 
















زۆرترین بینراوەکان