به‌وێنه‌.. له‌ كاتی یاری بارسادا مێسی چیكردووه‌؟ 


نەتەوە  |   11:44:56 2018-03-11  |   (677) جار خوێندراوەتەوە

له‌ یاری شه‌وی رابردووی مالاگا و بارسێلۆنا له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی 28ی لالیگادا، لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی كه‌ته‌لۆنی نه‌یتوانی به‌شداری بكات.
A+    A-

 

هۆكاری به‌شدارینه‌كردنی مێسی، بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ له‌كاته‌دا له‌ نه‌خۆشخانه‌ بووه‌ و له‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی ئه‌نتۆنێلای هاوسه‌ری كوڕی سێیه‌می ده‌بوو.


مێسی، كه‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ حه‌زده‌كات هه‌میشه‌ یاری بكات، به‌ڵام به‌ بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ جاری سێیه‌م ده‌بووه‌ باوك، ناچاربوو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بچێته‌ نه‌خۆشخانه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لیۆ سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ ببینێت.


مێسی داوای له‌ كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌كه‌ كرد شوێنێكی بۆ دابین بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یری یارییه‌كه‌ بكات، ناوبراو له‌ ئینیستاگرامی خۆیدا وێنه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت خۆی و تیاگۆی كوڕی سه‌یری یاری مالاگا و بارسێلۆنا ده‌كه‌ن و نووسیویه‌تی "ئاماده‌م".
 
















زۆرترین بینراوەکان