وێنه‌.. مورته‌زا پاشایی عاشقی ئه‌م خانمه‌ شۆخه‌بوو


نەتەوە  |   10:37:35 2018-03-11  |   (2,181) جار خوێندراوەتەوە

دوای چه‌ند ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر كۆچی دوایی گۆرانی بێژی ناسراوی ئێرانی، زۆرێك له‌ هه‌وادارانی "مورته‌زا پاشایی" به‌په‌رۆشبوون بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كێ خۆشه‌ویستی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌بووه‌ و سه‌رچاوه‌ی ئیلهامی گۆرانییه‌كانی بووه‌.
A+    A-

 

به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئێران، مریه‌م قاسمی ئه‌و كچه‌ی، كه‌ پێنج ساڵ خۆشه‌ویستی مورته‌زا پاشایی گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی ئێرانی بوو و له‌ هه‌موو كات و ساته‌كانی نه‌خۆشیه‌كی مۆرته‌زادا له‌ لایی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ بووه‌.


مریه‌م كه‌ سه‌ره‌تا له‌سه‌ر دوای پاشایی وه‌ك دیزاینه‌ری جل و به‌رگ و ستالیستێكی چۆته‌ ناو گروپه‌كه‌یه‌وه‌، دواتر په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌ نێوانیان دروستبووه‌.


ئه‌و خانمه‌، سه‌باره‌ت به‌ سه‌ره‌تای ئاشنابوونی له‌گه‌ڵ مورته‌زا ده‌ڵێت "ئێمه‌ له‌ 17 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ كه‌ مورته‌زا هاورێ براكه‌م بوو، بۆ جه‌ژنی له‌دایكبوونی براكه‌م هاتبوو بۆ ماڵیان یه‌كمان ده‌ناسی و ئه‌و كاته‌ پێم وت كه‌ به‌هۆی ده‌نگه‌ خۆشه‌كه‌ی ده‌بێته‌ كه‌سێكی به‌ناوبانگ".


ده‌شڵێت: "كاتێك، كه‌ یه‌كه‌مین گۆرانی بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو، په‌یوه‌ندیم پێكوه‌كردو پێم وت كه‌ پێشبینیه‌كه‌ی هاتۆته‌ دیی و دواتر پاشایی دوایی لێكردووه‌ وه‌ك دیزاینه‌ری جل و به‌رگ و ستالیستێكی كاری له‌گه‌ڵ بكات و له‌و كاته‌شه‌وه‌ تا كاتی كۆچی مۆرته‌زا، پێنج ساڵ نزیكترین هاورێ و خۆشه‌ویستی یه‌كبووین".


مه‌ریه‌م هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، "مورته‌زا وه‌كوو بوونه‌وه‌رێكی زه‌مینی بوو، ئه‌و كه‌سێك بوو وه‌كوو فریشته‌، من له‌ هه‌موو ژیانمدا كه‌سێكی ئاوا باشم نه‌دیبوو و نه‌مناسیبوو".
 
















زۆرترین بینراوەکان