موچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێك دابه‌شده‌كرێت


نەتەوە  |   00:33:11 2018-03-11  |   (7,913) جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، "پێش نەورۆز دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەكرێت، وەزارەتی پەروەردەش یەكەم وەزارەت دەبێت".
A+    A-

 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌، وەزارەتی دارایی بەگوێرەی ئەو داهاتەی دەستی دەكەوێت مووچەی فەرمانبەران دابەشدەكات.

 

سەرچاوەكە له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ سایتی خه‌ندان ئاماژەی بەوەشداوه‌، "ئەگەر بەغدا  مووچەی وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی بنێرێت، ئەوا مووچەی چەند وەزارەتێكی تریش دابەش دەكرێت".
 
















زۆرترین بینراوەکان