ته‌له‌ڤزیۆن هۆكاره‌ بۆ توشبوون به‌م جۆره‌ له‌ شێرپه‌نجه‌


نەتەوە  |   00:30:09 2018-03-11  |   (441) جار خوێندراوەتەوە

توێژینه‌وه‌یه‌كی فه‌ره‌نسی زیانه‌ ته‌ندروستییه‌كانی دانیشتن-ی بۆ ماوه‌ی چوار كاتژمێر به‌دیار ته‌له‌فیزیۆنه‌وه‌ ئاشكراكرد.
A+    A-

 

به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی له‌فه‌ره‌نسا، ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه‌ زیاتر له‌چوار كاتژمێر به‌دیار ته‌له‌فیزیۆنه‌وه‌ داده‌نیشتن، ئه‌گه‌ری توشبوونیان به‌شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن‌و ڕێكه‌ هه‌یه‌.

 

توێژنه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی بۆ توێژینه‌وه‌ له‌شێرپه‌نجه‌ له‌وڵاتی فه‌ره‌نسا ئه‌نجامدراوه‌، ماوه‌ی شه‌ش ساڵی خایاندوه‌ كه‌ له‌سه‌ر 500 هه‌زار كه‌س ئه‌نجامدراوه‌، له‌و ڕێژه‌یه‌ هه‌زار‌و 391 كه‌س دوچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن‌و ڕێكه‌ بوون.

 

له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ ڕونكراوه‌ته‌وه‌، دانیشتن به‌دیار ته‌له‌فیزیۆنه‌وه‌ واده‌كات كه‌سه‌كه‌ زۆرتر جگه‌ره‌ بكێشێت یاخود خواردن بخوات، ئه‌وه‌ش واده‌كات كێشی زیاد بكات، زیادبوونی كێشیش هۆكارێكی سه‌ره‌كیییه‌ بۆ توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌.
 
















زۆرترین بینراوەکان