ئەڵمانیا.. پۆلیس دەستی بەسەر دوو ناوەندى کلتورى کوردیدا گرت


نەتەوە  |   12:29:22 2018-03-10  |   (303) جار خوێندراوەتەوە

لە ئەڵمانیا پۆلیسى ئەو وڵاتە دەستى بەسەر دوو ناوەندى کلتورى کوردیدا گرت و هونه‌رمه‌ندان و نوسه‌رانی كوردیش لە گردبوونەوەیەکدا ناڕەزاییان نیشاندا.
A+    A-

لە هەڵمەتێکدا لە شارى نۆیس، پۆلیسى ئەڵمانیا دەستى گرت بەسەر بیناى چاپ و بڵاوکردنەوەى میزۆپۆتامیا و میر مەڵتیمیدیا و سەرجەم كتێب و سی دی و پێداویستیی موزیكییەکانى ناوەندەکەیان لەگەڵ خۆیاندا برد.

 

بەشێک لە هونه‌رمه‌ند و نوسه‌رانی كوردیش له‌ ئه‌ڵمانیا، به ‌مه‌به‌ستی ناڕەزایی دەربڕین دژى ئەو هه‌ڵوێستەى پۆلیسی ئه‌ڵمانیا له‌ به‌رده‌م ئه‌و دوو ناوه‌نده‌ گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ساز كرد و ڕایانگه‌یاند ئه‌ڵمانیا له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری خۆی هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر كولتووری كوردان.

 

ئەمەش لە دواى ئەوە دێت، لە ماوەى ڕابردوودا تورکیا چەند جارێک ناڕەزایی لە چالاکی حزبە کوردیەکان لە ئەڵمانیا دەربری و هەر لەو بارەوە وەزیری دەرەوەى تورکیاش سەردانی ئەو وڵاتەى کرد.
















زۆرترین بینراوەکان