سودە سەرسوڕهێنەرەکانی پەتپەتێن


نەتەوە  |   11:27:47 2018-03-10  |   (462) جار خوێندراوەتەوە

(په‌تپه‌تێن) یه‌كێكه‌ له‌ وه‌رزشه‌ به‌سووده‌كان كه‌ پێویسته‌ ڕۆژانه‌ گرنگى پێ بده‌ین ، چونكه‌ ئه‌م بازدانه‌  یارمه‌تى سوتانى كالۆرى ده‌دات به‌مه‌ش زۆر خێرا ده‌بێته‌ هۆى كه‌م كردنه‌وه‌ى كێشى له‌شمان.
A+    A-

سودى وه‌رزشى په‌تپه‌تێن ده‌خه‌ینه‌ ڕوو :-

1-له‌ده‌ست دانى كێش : زۆرێك له‌ ئێمه‌ ڕۆژانه‌ زۆر جۆرى وه‌رزش ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى كێشمان ، به‌ڵام بێ ئاگاین له‌وه‌ى وه‌رزشى بازدان زۆر خێرا كێشت داده‌به‌زێنێت ، ئه‌و كه‌سانه‌ى گرفتى  زیاده‌ى كێشیان هه‌یه‌ پێویسته‌ ڕۆژانه‌ (30) خوله‌ك په‌تپه‌تێن ئه‌نجام بده‌ن بۆ له‌ناو بردنى (400) كالۆرى.

 

2-پاراستنى ته‌ندروستى دڵ : په‌تپه‌تێن تواناى هه‌یه‌ دڵ بپارێزێت له‌ خوێن به‌ر بوون ، ئاستى ئۆكسجین ڕێك ده‌خات و ماسولكه‌ به‌هێز ده‌كات به‌تایبه‌تى به‌شى خواره‌وه‌ى جه‌سته‌.

 

3-نه‌مانى چه‌ورى وورگ : چه‌ورى كه‌ڵه‌كه‌ بووى سك زۆر ناشرینه‌ ، په‌تپه‌تێن به‌هۆى ئه‌و جووڵه‌ى كه‌له‌ ده‌ورى سكدا ده‌یكه‌ین ئه‌و چه‌ورییه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و نایهێڵێت ، جگه‌ له‌وه‌ش ڕزگارمان ده‌كات له‌ ئازارى سك.

 

4-توند كردنه‌وه‌ى ماسولكه‌ : ئه‌م بازدانه‌ ماسولكه‌ى له‌ش به‌هێز و توند ده‌كات ، به‌تایبه‌تى سنگ و سك و ڕان و قۆڵ توندیان ده‌كاته‌وه‌ و نایه‌ڵێت شل ببنه‌وه‌ .
















زۆرترین بینراوەکان