پۆلیس لە ماڵی ژنێکی بەتەمەندا بڕێکی زۆر پارەی دۆزیەوە


نەتەوە  |   20:49:35 2018-03-09  |   (1,129) جار خوێندراوەتەوە

ژنیکی بەتەمەن کە لە ماڵێکدا بە تەنها ژیاوە، دوای مردنی بڕێکی زۆر پارە و زێڕ لە ماڵەکەیدا دەدۆزرێتەوە.
A+    A-

 

لە ناوچەی مشراقی سەر بە پارێزگای نەجەف، ژنێكی بەتەمەن بە مردووی لە ماڵەكەیدا دۆزرایەوە و ماجد حاكم كازم ، فەرماندەی پۆلیسی شارەکەش رایگەیاند: پاش ئەوەی ئاگاداركراوینەتەوە كە ژنێكی بەتەمەن  لەماڵەكەیدا مردوە ،  تیمێكی پۆلیس  سەردانی ماڵەكەیان كردوە لە ناوچەی مشرق، دەركەوتوە كە ئەو ژنە بە تەنیا ژیاوە و لێكۆڵینەوە لە هۆكاری مردنەكەی دەستی پێكردوە.


ئاشکراشی کرد: ئەو تیمەی پۆلیس لەكاتی گەران و پشكنیندا لە ماڵەی ئەو ژنە بەتەمەنەی گیانی لەدەستداوە ، بری 72 ملیۆن و 322 هەزار دینار و 562 دۆلار و 90 ریاڵی سعودی و 119 لیری لوبنانی و 10 یۆرۆ و 300 دیناری كوەیتی و 440 تمەنی ئێرانی و 70 روپێی ئەفغانی و 320 روپێی پاكستانی و برێكی پارەی هندی و برێك ئاڵتون دۆزراوەتەوە.

 
















زۆرترین بینراوەکان