نێیمار پەشیمانەو خوازیاری گەڕانەوەیە


نەتەوە  |   17:02:17 2018-03-09  |   (280) جار خوێندراوەتەوە

نێیمار دا سیلڤا ئاشکرایکردووە کە لە چوونەکەی بۆ پاریس سانجێرمان پەشیمانەو دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ بەرشەو رۆژنامەیەکیش بڵاویکردۆتەوە کە بەرشە ئەوی ناوێتەوە.
A+    A-


رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆ لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە کە نێیمار داسیلڤا بە ھەموو ھاوڕێکانی لە یانەی پاریس سانجێرمان و بەرپرسە ئیدارییەکانی ئەو یانەیەی راگەیاندووە کە چیتر نایەوێت یاری بۆ پاریس بکات و لەھاوینی ئەمساڵدا دەگەڕێتەوە لالیگا.

 

 بەپێی نوێترین زانیاریش نێیمار ھەموو ھەوڵێکی دەستپێکردووە تا بگەڕێتەوە یانەی بەرشەلۆنە، و بە تەواوی بێھیوا بووەو پەشیمانیشە لەوەی کە بەو شێوەیە یانەی بەرشەلۆنەی بەجێھێشتووە.

 

نێیمار بە ھاوڕێکانی راگەیاندووە کە ئەو زۆر عیناد بوو لە بەجێھێشتنی بەرشەلۆنە، بۆیە دەیەوێت بگەڕێتەوە، بەڵام مۆندۆ نووسیویەتی ھەرگیز بەرشەلۆنە نێیماری ناوێتەوە، بۆیە بەپێی چەند سەرچاوەیەک ھەموو ئەگەرەکان بەو ئاراستەیەن کە ئەو ئەستێرەیەی تۆپی پێ پەیوەندیی بە ریاڵ مەدریدەوە بکات.
















زۆرترین بینراوەکان