قەبارەی سنگی خانمان لەکاتی دووگیانیدا، رەگەزی کۆرپەکەیان ئاشکرا دەکات


نەتەوە  |   16:18:07 2018-03-09  |   (508) جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەی زانایەکی ئەمریکایی دەریخستووە، کە ئەو خانمانەی لەکاتی دووگیانیدا قەبارەی سنگیان گەورە بێت، ئەوا کۆرپەلەکانیان کچن و بەپێچەوانەشەوە ھەر ئافرەتێک لەو کاتەدا قەبارەی سنگیان بچووکتر دەربکەوت، ئەوا کۆرپەلەکەیان لە رەگەزی کوڕ دەبێت.
A+    A-


توێژینەوەکە کە بەمدواییانە لەلایەن (جینا بینکۆت) توێژەری ئەمریکاییەوە ئەنجامدراوەو لە رۆژنامەی (دەیلی مەیڵ) بڵاوکراوەتەوە، گەیشتووە بەو راستییەی کە قەبارەی سنگی خانمانی دووگیان بەو جۆرەی کە پێشتر ئاماژەی بۆ کراوە، رەگەزی کۆرپەلەکەی دەستنیشان دەکات.

 

توێژینەوەکە ھۆکاری ئەو بابەتەشی گەڕاندۆتەوە بۆئەوەی کە کۆرپەلەی نێرینە دەبێتەھۆی زیاتر بەرھەمھێنانی (تستۆستیرۆن) کە ھۆرمۆنێکی نێرینەیەو دەبێتە رێگر لەبەردەم گەورەبوونی سنگی خانمانی دووگیانداو بەپێچەوانەشەوە.
















زۆرترین بینراوەکان