ڕووەكێك كە زیاتر له‌29 سودی سەرسوڕهێنەری بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە


نەتەوە  |   15:02:53 2018-03-09  |   (633) جار خوێندراوەتەوە

لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا پزیشكان چەندین لێكۆڵینەوەیان لەبارەی \"چەوەنەر\" ئەنجامداوەو دەركەوتووە زیاتر لە 29 سودی بۆ مرۆڤ هەیە.
A+    A-

 

به‌پێی ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ چه‌وه‌نه‌ر دژە شێرپەنجەیە و دژە هەوكردنی تێدایە كە سیستەمی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن دەپارێزێ و ژەهری لەش لادەبات و یارمەتی پاككردنەوەی جگەر دەدات و دژە پیربونە.


ئه‌و رووه‌كه‌ هەروەها ڕێگری لە دروستبوونی زیپكە و هەموو جۆرەكانی هەوكردن دەكات و ڕەنگی پێست و قژ جوان دەكات و هەروەها سەرچاوەیەكی باشی وزەیە.


چەوەنەر بەرهەمێكی ڕووەكی زۆر بە سوودە بۆ جەستەی مرۆڤ، ڕەنگێكی سووری هەیە ئەم ڕەنگە سوورە لە لایەن پێكهاتەیەكەوە دروست دەكرێت كەپێی دەوترێت ئانتهۆسانینس، ئاوێتەیەكە تایبەتمەندی دژە شێرپەنجەی هەیە و مامەڵە لەگەڵ جۆرە جیاوازەكانی شێرپەنجە دەكات.


جگە لەمە بڕێكی زۆر ڤیتامینی B1, B2, B12 وC و كانزای گرنگی تێدایە وەكو مەگنیسیۆم ومس و ئاسن و ئایۆدین، هەروەها چەوەندەر ئاوێتەی دژە هەوكردنی تێدایە كە سیستەمی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن دەپارێزێت.


چه‌وه‌نه‌ر ژەهری لەش لادەبات و سەرچاوەیەكی باشی دژە ئۆكسیدە كە دەتوانێت لەش پاك بكاتەوە و هەرسكردن بەهێز دەكات، لەگەڵ بوونی بڕێكی زۆر لە ڕیشاڵی خۆراكی، جیا لەوەش یارمەتی پاككردنەوەی جگەر دەدات و ڕێگە لە نەخۆشییەكانی جگەر دەگرێت، بەتایبەتی نەخۆشی چەوری جگەر.


هاوكات چەوەندەر ڕۆیشتنی خوێن باشتر دەكات و ڕێگە لە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و كۆڵیسترۆڵ دەگرێت، بەهۆی ئەو دژە ئۆكسیدەی كە لە چەوەندەر هەیە ڕێگە لە پیربوون دەگرێت و ئەو كردارە هێواش دەكاتەوە.


جگه‌ له‌وه‌ش گەڵای چەوەندەر چەندان پێكهاتەی گرنگی تێدایە، بۆ نموونە لە نیو كوپ گەڵای چەوەندەردا بەرێژەی 644 میلیگرام پۆتاسیۆمی تێدایە، ئەمەیش زۆر پێویست و بەسوودە بۆ مرۆڤ.


بەپێی توێژینەوە زانستییەكان، چەوەندەر ڕێژەی جەڵتەی دڵ كەم دەكاتەوە بە ڕێژەی %21، بۆیە گرنگە ئەم رووه‌كه‌ رۆژانە بەكاربهێنرێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان