سوید وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی توركیای دایه‌وه‌


نەتەوە  |   13:30:04 2018-03-09  |   (518) جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تی دادی سوید داواکەی تورکیای بۆ دەستگیرکردنی ساڵح موسلیمی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، "ناوبراو سویدی بەجێهێشتووە".
A+    A-

 

ماڵپەڕی ڕوسیا تودەی له‌هه‌واڵێكدا، کە لە زاری "سیسیلیا رێدسیلیۆس" بەرپرس لە وەزارەتی دادی سوید بڵاویکردووەتەوە، سوید داواکەی تورکیای بۆ ڕادەستکردنی ساڵح موسلم هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە بە وڵاتەکەیان ڕەتکردووەتەوە، چونکە وەزارەتی داد زانیاری لە پۆلیسی سوید وەرگرتووە، کە ساڵح موسلیم سویدی بەجێهێشتووە.


بەرپرسەکە ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، بەشێوەیەکی ئاسایی داوای ڕادەستکردنی کەسێک لەدوای دەستبەسەرکردنی کەسەکە دێت.


ماڵپەڕەکە ئاشکراشیکردووە، ساڵح موسلیم ڕۆژی ٦ی ئەم مانگە لەگەڵ ژمارەیەک سیاسەتمەداری سویددا لە پەرلەمانی وڵاتەکە کۆبووەتەوە لە نێویشیاندا، جۆناس چوستیک سەرۆکی پارتی چەپەکانی سوید.


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ مەولود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ڤێنای پایتەختی نەمسا داوای لە سوید کرد کە ساڵح موسلیم دەستگیربکات.
















زۆرترین بینراوەکان