به‌وێنه‌.. بڕواناكه‌یت له‌ناو هێلكه‌یه‌كی مریشكدا چی دۆزییه‌وه‌


نەتەوە  |   12:36:14 2018-03-09  |   (3,835) جار خوێندراوەتەوە

جوتیارێکی خه‌ڵكی "ئۆستوڕالیا" سوپرایزێک لەناو هێلکەیەکی گەورەی مریشکدا ده‌دۆزێته‌وه‌، پزیشکێکی بواری ڤێتەنەریش ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ ڕووداوێکی زۆر دەگمەنە. 
A+    A-

 

بەپێی ڕۆژنامەی "دەیلی میرۆر"ی بریتانی، جوتیارێکی ئۆستوڕالی به‌ ناوی "سکۆت ستۆک مان" لە کێڵگەی خێزانەکەیان هێلکەیەکی گەورەی دۆزیەوە، کە قەبارەکەی سێ هێندەی هێلکەی ئاسایی بووه‌.


هێلکەكه‌ کێشی 179 گرامبوو بووه‌ و کاتێک شکاندنی جوتیاره‌كه‌ بۆی دەرکەوت هێلکەیەکی بچوکی تری تێدایە لەگەڵ پێکهاتەی هێلکەیەکی ئاسایی.


لای خۆشیه‌وه‌ "تشالیز ستیوارت" پزیشکێکی بواری ڤێتەنەری ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ئەم هێلکەیە لەجیاتی ئەوەی بێتە دەرەوە دووبارە گەڕاوەتەوە ناوەوە و هێلکەیەکی تر بە دەوریدا دروستبووە ئەمەش ڕووداوێکی زۆر دەگمەنە.
















زۆرترین بینراوەکان