خۆپیشاندان لەم ناوچانەش دەستیپێکرد


نەتەوە  |   12:12:49 2015-10-10  |   (323) جار خوێندراوەتەوە

loading...
خۆپیشاندان لە هەڵەبجە و کەلار و سەید سادق و کۆیە دەستیپێکرد
A+    A-

خۆپیشاندان و مانگرتنی مامۆستایان و چین و توێژە جیاوازەکان لە هەڵەبجە و کەلار و سەید سادق و کۆیە دەستی پێکردووە.

 

خۆپیشاندەران داوا دەکەن موچەی سێ مانگی فەرمانبەران و مامۆستایان پێکەوە بدرێت و بژێوی ژیانی خەڵک تێکەڵ بە کێشە سیاسیەکان نەکرێت. هەروەها پشتیوانی و هاوخەمی خۆیان بۆ قوربانیانی خۆپیشاندانەکەی دوێنێی قەڵادزێ دوپاتکردوەتەوە.

 

ماوەی 10  ڕۆژە، خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە سلێمانی و شارۆچکەکانی دەوروبەری بەردەوامە و دوێنێش 3 هاوڵاتی لە خۆپیشاندانەکەی قەڵادزێدا شەهیدبوون.





loading...