واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی به‌شێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كرێت


نەتەوە  |   10:18:36 2018-03-09  |   (17,003) جار خوێندراوەتەوە

له‌دوای كۆتاییهاتنی دابه‌شكردنی موچه‌ی خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی، وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی سێ وه‌زاره‌ت به‌ر له‌ جه‌ژنی نه‌ورۆز بڵاوده‌كاته‌وه‌.
A+    A-

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، وه‌زاره‌تی دارایی، له‌رۆژی 13ی 3ی 2018، دوای كۆتایی هێنان به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی خانه‌نشینی سه‌ربازیی و مه‌ده‌نی، خشته‌یه‌كی نوێی موچه‌ی مانگی 11ی ساڵی 2017ی به‌شێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌، كه‌ پێش نه‌ورۆز موچه‌یان پێده‌درێت.


له‌زانیارییه‌كاندا هاتووه‌:"وه‌زاره‌تی دارایی له‌پێش نه‌ورۆز موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی (په‌روه‌رده‌، دارایی و خوێندنی باڵا) دابه‌شده‌كات و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ش ده‌كه‌وێته‌ دوای پشووه‌كانی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌".


هاوكات عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، به‌سایتی ئێس ئێن ئێنی راگه‌یاندوه‌، هه‌رچه‌نده‌ تائێستا به‌ڕه‌سمی واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 11ی ساڵی 2017ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌، به‌ڵام به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانمان، له‌خشته‌ی داهاتووی وه‌زاره‌تی داراییدا، په‌روه‌رده‌ یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت ده‌بێت و له‌پێش نه‌ورۆزیش موچه‌یه‌كیان پێده‌درێت.


لای خۆشیه‌وه‌، شێركۆ سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریاری له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی جه‌ختیكردۆته‌وه‌، لیستی موچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12ی ساڵی 2017 و 1ی ئه‌مساڵی په‌روه‌رده‌ ئاماده‌یه‌ و هه‌ركات داوامان لێبكرێت، ره‌وانه‌ی ده‌كه‌ین.
















زۆرترین بینراوەکان