عەبادی موچه‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌گه‌ڵ موچەی سه‌ربازانى سوپاى عێراق هاوتاكرد


نەتەوە  |   00:48:23 2018-03-09  |   (5,928) جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عیراق، بە پێی بڕیارێکي نوێی موچەی چەکدارانی حەشدی شەعبی ھاوتای پلەکانیان دەکات لە سوپای عیراقدا. 
A+    A-

 

به‌پێی هه‌واڵێكی میدیاکانی عیراق، حەیدەر عەبادیی سەرۆک وەزیرانی عیراق، کە ھاوکات فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانیشە، لە چەند رۆژی رابردوودا فەرمانێکی لە ژێر ناوی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکاندا دەرکردووە و تیایدا موچەی چەکدارانی حەشدی شەعبیی ھاوتا کردووە بە موچەی سەربازانی سوپای عیراق. 


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێشتر موچەی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە 600 ھەزار دینارەوە دەستیپێدەکرد، بەڵام دوای ئەم بڕیارە کەمترین موچەی چەکدارێکی حەشدی شەعبی دەبێت بە 1 ملیۆن و 200 ھەزار دینار.
















زۆرترین بینراوەکان