به‌وێنه‌.. نوێترین ده‌ركه‌وتنی هه‌واڵ عوسمان دوایی كۆچی دوایی هاوسه‌ره‌كه‌ی


نەتەوە  |   00:24:12 2018-03-09  |   (7,546) جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ لەشاری سلێمانی، بەبۆنەی ڕۆژی جیھانی ژنانەوە، گروپێكی بواری ڕۆشنبیری گشتی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییه‌ ژمارەیەک خانمە هونه‌رمه‌ند و ڕاگه‌یاندكاری کورد، كه‌ یه‌كێك له‌وان خانمه‌ هونه‌رمه‌ند هه‌واڵ عوسمان بوو.
A+    A-

 

ئێوارەی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 8/3/2018 لەشاری سلێمانی، بەبۆنەی ڕۆژی جیھانی ژنانەوە، گروپی "ھەڵوێست" کە گروپێکی سەربەخۆی بواری ڕۆشنبیری گشتییه‌، خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییه‌ ژمارەیەک خانمە هونه‌رمه‌ند و ڕاگه‌یاندكاری کورد، كه‌ ھەواڵ عوسمان، خانمه‌ ئه‌كته‌ر و ھاوسەری ھونەرمەندی کۆچکردوو پشتیوان نوری بەدەوی، یه‌كێك بوو له‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی بەبۆنەی ڕۆژی جیھانی ژنانەوە پێبه‌خشرا و ڕێز لە ماندووبونی گیرا.


جێی باسه‌ نزیكه‌ دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر پشتیوان نووری بەدەوی، ئەکتەری کورد، بەھۆی جەڵتەی دڵەوە، لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

















زۆرترین بینراوەکان