گفتوگۆی باوك و كچێكی مسوڵمان لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان هەرای نایەوە


نەتەوە  |   21:27:03 2018-03-08  |   (536) جار خوێندراوەتەوە

كچێكی مسوڵمانی دانیشتووی ئەمریكا، دوای ئەوەی باوكی لە بڕیارەكەی خۆی بۆ لابردنی سەرپۆش ئاگادار دەكاتەوە، وەڵامی باوكی بۆ ئەو بڕیارە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاودەكاتەوە.
A+    A-

 

ئەو كچە ناوی لەمیایە و تەمەنی 17 ساڵ، وەك لە چاتەكەی لە گەڵ باوكی دەردەكەوێت، دوای ئەوەی باوكی لەو بڕیارەی بۆ لابردنی سەرپۆش ئاگادار كردۆتەوە، باوكی زۆر لە سەرخۆ وەڵامی داوەتەوە و نوسیویەتی: ئەوە پەیوەندی بە خۆتەوە هەیە و بۆ من و هیچ پیاوێكی تر نییە دەست لەو بابەتە وەربدەین.


باوكی بۆشی نوسیە، هەر چیت پێ باشە بیكە و من پاڵپشتیت دەكەم.


ئەو كچە كە سەرسام بووە بە وەڵامەكەی باوكی، وێنەی دەقی ئەو گفتوگۆیەی لە تویتەر بڵاوكردۆتەوە و ئەو بابەتە سەدان كەسی تری سەرسام كردووە و دەستخۆشیان لە تێگەیشتوویی و كراوەیی ئەو باوكە كردووە.


لەمیا لە بارەی ئەو رووداوەوە رایگەیاندووە، هەڵوێستەكەی باوكی زۆر یەك لە بیركردنەوە هەڵەكانی لە بارەی مسوڵمانان گۆڕیوە، لە هەمان كاتدا باسی لەوەشكردوە، كە بە باشی دەزانێت، كە بۆ زۆریەك لە ژنان و كچانی مسوڵمان ئەو دەرفەتە دەست نادات بە شێوەیەكی دڵخوازانە و بە ئازادیەوە جۆری پۆششەكەیان هەڵبژێرن.

 
















زۆرترین بینراوەکان