عیراق وەڵامێکی توندی هەڕەشەكانی توركیای دایەوە


نەتەوە  |   19:33:04 2018-03-08  |   (372) جار خوێندراوەتەوە

بەغدا بە توندی وەڵامی وتەكانی وەزیری دەرەوەی توركیا دەداتەوە سەبارەت بە هێرشكردنە سەر هەرێمی كوردستان بە بیانووی بوونی گەریلاكانی پەكەكەوەو بەرپرسێکی عیراقیش لەوبارەیەوە رایدەگەیەنێت کە ئەنقەرە ناتوانێت ئەو تەحەددایە بكات.
A+    A-


حاكم زاملی، سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رایدەگەیەنێت: "حكومەتی عیراق بەهیچ شێویەك رێگە بە سوپای توركیا نادات، بەبیانووی راوەدوونانی پەكەكەوە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەناو خاكی عیراق و هەرێمی كوردستاندا بکات.

 

زاملی لە لێدوانێکیدا بۆ ئێس ئێن ئێن ئەوەی بەدوور زانی توركیا بتوانێت تەحەدای عیراق بكات و هێزەكانی بەرەو خاكی عیراق جووڵە پێبكات و دەڵێت: بەهیچ شێویەك رێگە بە سوپای ئەو وڵاتە نادرێت ئۆپەراسیۆن ئەنجامبدات، چونكە عیراق خاوەنی حكومەت و هێزی سەربازیی خۆیەتی و هەر مەترسیی و كێشەیەكی ناوخۆیی هەبێت، خۆی چارەسەری دەكات و پێویستی بە هیچ لایەنێك نییە.

 

دەشڵێت: ئەگەر ئەنكەرە یەكلایەنە هێرش بكاتە سەر قەندیل، ئەوا دامەزراوەی سەربازیی و ئەمنیی لە عیراق دەتوانێت وەڵامی هەر لایەنێك بداتەوە كە بیەوێت سنوورەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان ببەزێنێت.

 

پێشتریش حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لێدوانێكی سەرۆك وەزیرانی توركیای رەتکردبۆوە سەبارەت بەوەی کە رایگەیاندبوو بەغدا رەزامەندیی لەسەر لەشكرێشی سوپای توركیا بۆسەر قەندیل دەربڕیووە.

 

ئەم لێدوانەی زاملی دوای ئەوە هات کە ئەمڕۆ مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاندبوو لە دوای كۆتایی هاتنی هێرشەكانیان بۆ سەر عەفرین، بەهاوكاریی سوپای عیراق، راستەوخۆ هێرشەكانیان بۆسەر پەكەكە دەست پێدەكەن.
















زۆرترین بینراوەکان